ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەبی کەرکووک: "پێمان سەیرە خەڵکی کەرکووک دژایەتی شارەکەیان بکەن"
ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەبی کەرکووک یاسین عوبێدی: "پێمان سەیربوو گوێبیستی لێدوانی پەرلەمانتار رێبوار تەھا بووین کە داوای راگرتنی بوودجەی کەرکووک دەکات".
kerkuk
کەرکووک – AA
ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەبی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێیدا وەڵامی داواکاری پەرلەمانتار رێبوار تەھا-یان دایەوە کەتێیدا لەپەرلەمان داوای راگرتنی بوودجەی پارێزگای کەرکووکی کردبوو.
لەکۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەبی یاسین عوبێدی بەمیدیاکانی رايگەیاند: "پێمان سەیربوو گوێبیستی لێدوانی پەرلەمانتار رێبوار تەھا بووین لەکۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێ دەچێت دەستی بەھەڵمەتی ھەڵبژاردن کردبێت".
یاسین عوبێدی راشگەیاند "ئەمە بۆ یەکەمجارە نوێنەری شارێک دژی ناردنی بوودجەی پارێزگاکەی و خەڵکەکەی بێت ئەم داوایەی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە کەرکووک پێویستی بەخزمەتی زیاتر و ھەوڵی زیاتر ھەیە بەتایبەت قەرەبووکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەدەستی داعش ئازادکراون".
عوبێدی داوای لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد سنوورێک بۆ ئەو دەستێوەردانانەی رێبوار تەھا دابنێت لەئیدارەی کەرکووک و گوتی: "ئەو پەرلەمانتارە باسی مادەی ١٤٠ دەکات لەکاتێکدا بەپێی یاسا ئەو ماددەیە کۆتایی ھاتووە".