Ankara
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان گوتى: "مێژوو ئەوانە دادگايى دەكات كە پاڵپشتى حەفتەرى كودەتاچى دەكەن و ليبيا دەخەنە ناو گۆمى خوێن و فرمێسک".
سەركۆمارى توركيا و سەرۆكوەزيرانى ليبيا، فائيز سەراج دواى كۆبوونەوەيان لە كۆمەڵگەى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى هاوبەشيان ئەنجامدا.
ئەردۆغان، خۆشحاڵى خۆى بۆ سەردانەكەى سەراج و شاندەكەى دەربڕى و بەخێرهاتنى كردن بۆ ئەنقەرە.
ئەردۆغان گوتیشی،"هه‌رگیز خوشک و برا لیبییه‌كانمان بۆ كوده‌تاچییەکان جێناهێڵین".
هەروەها گوتيشى، "بانگەوازمان بۆ رێگرتن لە فرۆشتنى نەوتى ليبيا كە مافى خەڵكەكەيەتى لەلايەن حەفتەرى كودەتاچى لە رێگەى قاچاخەوە، دووبارە دەكەينەوە".
سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ حەفتەر، ئەردۆغان گوتى: "كه‌سێک كه به‌رده‌وام مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی لیبیا، توانای ئه‌وه‌ی نابێت له‌سه‌ر مێز نوێنه‌رایه‌تیی بكرێت".
سەبارەت بە چاره‌سه‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا له لیبیا، ئەردۆغان گوتى: "سه‌ره‌ڕای تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تیی و تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌لایه‌ن حه‌فته‌ر و چه‌ته‌كانی، سه‌راج و حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه هه‌میشه هه‌ڵوێستی ئه‌رێنییان هه‌بووه".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: " "له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لیبیا له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعییه‌ت و درووستیی، له‌سه‌رجه‌م پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌راج هه‌نگاو ده‌نێین".