Ramal Abdullah Mahmood
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
قودس – AA
پۆلیسی ئیسرائیل کە ماوەی سێ رۆژە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسای بە رووی موسوڵماناندا داخستووە بۆ ئەنجامدانی پەرستشەکانیان، لەو دەروازانەدا دەرگای ئەلیکترۆنیان دانا.
دوای ئەوەی پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە قۆناغبەندی حەرەمی شەریف دەکاتەوە، لە پێش دەروازەکان ئامێری ئەلیکترۆنی جێگیر کرد.
پۆلیسی ئیسرائیل ١٤ی تەمووز بە بیانووی ئەنجامدانی ھێرشی چەکداریی لە مزگەوتی ئەقسا، سێ فەڵەستینیان کوشت و دواتر رایگەیاند کە ئەو دوو پۆلیسە ئیسرائیلییەی لە رووداوەکەدا برینداربوو بوون، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە لە راگەیەنراوەکەیشدا ئاماژەی بەوە دا کە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا دادەخات. بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی قودسیش رایگەیاند کە رێگە بەوە نادەن نوێژ لە مزگەوتەکە ئەنجام بدرێت.