Etem Geylan,Hanife Sevinç,Çiğdem Alyanak,İsmail Özdemir,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و ئیراده‌یه‌ی دۆخی ئه‌سه‌د دیاریی ده‌كات ئیراده‌ی گه‌لی سووریایه. ته‌واوی گه‌لی سووریا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ده‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له شاری ئیستانبوڵ لووتكه‌ی چوارقۆڵی سووریا به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به‌ڕێوه‌چوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش رێكخرا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "دۆخی ئه‌سه‌د چی به‌سه‌ر دێت".
سه‌ركۆماری توركیا به گوتنی "سه‌ره‌تا با وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌تان بده‌مه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌سه‌د چی به‌سه‌ر دێت" ده‌ستی به گوته‌كانی كرد و گوتی: "پێش هه‌موو شتێك به‌دڵنیاییه‌وه ئیراده‌ی ئێره ئیراده‌یه‌ك نییه هی كه‌سه‌كان بێت. ئه‌و ئیراده‌یه‌ی دۆخی ئه‌سه‌د دیاریی ده‌كات ئیراده‌ی گه‌لی سووریایه. ته‌واوی گه‌لی سووریا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ده‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌سه‌د كه‌سێكه كه به‌داخه‌وه ده‌ستی چووه‌ته خوێنی نزیكه‌ی یەک ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكه‌كه‌ی. له‌به‌رئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه له پێگه‌یه‌كی ره‌وا و یاساییدا نییه. ئه‌وه‌ی تا ئێستا روویداوه دیاره. هیشتا كۆمه‌ڵكوژی له‌وێ وه‌ك خۆی به‌رده‌وامه. هیوامان وایه ئیدی ئه‌و قۆناغه ته‌واوبێت، به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره زۆر ئاسان ده‌دۆزرێته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن ژیان له سووریا درێژه‌ی پێ بدرێت".