دانمارک.. ئەنجامدانی پەرستشەکانی شەوانی قەدر لە مزگەوتێکی نوێدا
مزگەوتەکە ناوی فاتیح-ە و لە پێنجی ئایاری ٢٠١٩دا بەردی بناغەی داندراوە.
Denmark
کۆپنهاگن- AA
وەقفی دیانەتی تورکیا مزگەوتێکی دیکەی لە شاری کۆپنهاگن پایتەختی دانمارک دروست کرد.
مزگەوتەکە ناوی فاتیح-ە و لە پێنجی ئایاری ٢٠١٩دا بەردی بناغەی داندراوە، دوای تەواوبوونی مزگەوتەکە یەکەم نوێژی تەراویحی تیادا ئەنجامدرا و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ شەوەکانی قەدر لە مانگی رەمەزاندا.
وەقفی دیانەتی تورکیا لە دانمارک، تا ئێستا ٣٠ مزگەوتی لەو وڵاتەدا دروستکردووە و مزگەوتی فاتیح-یش یەکێکە لەو مزگەوتانە.
بەلەبەرچاوگرتنی رێوشوێنەکانی خۆپاریزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە بەشداری چەند زانایەکی ئایینی شاری کۆپنهاگن پەرستشەکانی شەوی قەدر لە مزگەوتەکەدا ئەنجامدران.
پەرستشەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەخشکران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن