Iyad Nabolsi
20 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان لە باشووری لوبنان، لەلایەن چەکدارانی حزبوڵڵاوە کرانە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی مووشەک، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان لە نزیک شارۆچکەی مەرکەبە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
دوێنێ سێشەممە چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان، ٣٤ ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان و باکووری ئیسرائیل.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا نێردەی ئەمریکا بۆ لوبنان، ئامۆس ھۆکستین بۆ تاوتوێکردنی وەستاندنی شەڕ لە لوبنان بەسەردانێک لە بەیروتە.
دوێنێ ئامۆس ھۆکستین دوای دیداری لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، نەبیھـ بری ڕایگەیاندبوو: "دەرفەرتی ئەوە ھەیە کە بۆ کۆتایی بە شەڕی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بھێندرێت".