Abdullah Shukur
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
بەرلین - AA
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی ئەڵمانیا، جۆنێس دیمرۆس لەبارەی ھێرشەکانی لایەنگرانی پەیەدە/پەکەکە لە فڕۆکەخانەی ھانۆڤەر بۆ سەر گەشتیاران و ھێرشکردنە سەر چەند مزگەوتێک لەو وڵاتە رایگەیاند کە ئەم کردەوانە مایەی قبوڵکردن نین و پێویستە لە لایەن دەزگا دادوەرییەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت.
دیمۆرس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری بەرلین، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ کردەوە توندوتیژییەکانی ئەم چەند رۆژە دوایی لایەنگرانی پەیەدە/پەکەکە لە ئەڵمانیا کرد.
دیمۆرس دوای ئەوەی چەندین ھێرشی سەر مزگەوتەکان لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە وەبیرھێنرایەوە، رایگەیاند کە پاراستنی ئەم جۆرە شوێنانە دەکەوێتە ئەستۆی بەپرسانی ئەو وڵاتە. دیمۆرس جەختی لەوە کردەوە کە ھەموو کەسێک لە ئەڵمانیا دەتوانێت خۆپیشاندان ئەنجام بدات بەڵام دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و دووربێت لە توندوتیژی.