Zana Natık Kerem
03 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین دەستپێدەکاتەوە و ھەفتانە یەک گەشتی ئاسمانیی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ھەوڵی وەزیری گواستنەوە، ناسر حوسێن بەندەر شبلی، رەزامەندیی لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین وەرگیراوە و ھاتووە:
"بەمەجەرکانی تەندروستیی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین دەست پێدەکاتەوە و ھەفتانە یەک گەشتی ئاسمانیی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت".
بەپێی راگەیەنراوەکە کە لە ئێستادا ھەوڵەکان خراوەنەتەگەڕ بۆ ئەوەی گەشتە بارزگانییەکانی نێوان عێراق و چین بە ئامانجی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوان ھەردووڵات دەست پێبکاتەوە.