جيهان, قودس هێڵی سووری موسڵمانان

کەرتی غەززە.. ئیسرائیل بینایەکی نۆ نهۆمی بۆردومان کرد

Hamdi Yıldız  | 12.05.2021 - نوێکردنەوە : 12.05.2021
کەرتی غەززە.. ئیسرائیل بینایەکی نۆ نهۆمی بۆردومان کرد

Palestinian Territory

کەرتی غەززە - AA

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بینایەکی نۆ نهۆمیان لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کرد کە هاووڵاتیانی مەدەنی تیایدا دەمێننەوە و نووسینگەی سەربە راگەیاندنەکانیشی لێیە.

بینای ئەلجەوهەرە لە شەقامی ئەلجەلا کە دەکەوێتە ناوندی کەرتی غەززە و لە نۆ نهۆم پێکهاتووە، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا.

لەو بینایەدا هاووڵاتیانی مەدەنی دەژین و، نووسینگەی سەربە راگەیاندنەکانیشی تێدایە.

بەهۆی بۆردومانەکەوە بیناکە خەریکە دەڕووخێت و، زیانیش بەر بیناکانی دەوروبەری گەیشتووە.

هێشتا نازانرێت ئەو هێرشەی سەر بیناکە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە یان نا.

لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی هێرشەکەوە کارەبای ناوچەکە پچڕاوە.

سوپای ئیسرائیل، دوێنێ ئێوارە لە خۆرئاوای کەرتی غەززە بینایەکی ١٢ نهۆمی خاپوور کرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın