جيهان

کۆڕبەندی ٢٠٢٥ی دۆحە دەستی بە کارەکانی کرد

Ali Altunkaya  | 06.12.2025 - نوێکردنەوە : 06.12.2025
کۆڕبەندی ٢٠٢٥ی دۆحە دەستی بە کارەکانی کرد

Ad Dawhah

دۆحە - AA

کۆڕبەندی دۆحە بە بەشداری دەیان دیپلۆمات و کارناسی جیهانی، بۆ باسکردن لە پرسەکانی ناوچە و نێودەوڵەیتی، و لە ژێر ناونیشانی "دادپەروەری لە ئارادایە: لە بەڵێنەکانەوە هەتا پێشکەوتن"، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسانی وڵاتان، دەوڵەتان، وەزیران، نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و ئاکادێمی و کارناسان، بەشدار دەبن.

لە کۆڕبەندی دۆحەدا، چەند پرس لەوانەش، "دۆخی غەززە، دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بەرپرسیارێتی جیهانی و ڕێڕەوەکانی ئاشتی"، "پەیوەندییەکان کەنداو و یەکێتیی ئەورووپا لە سەردەمی چەقبەستوویی ستراتیژی"، "ژیری دەستکرد وەک شمشێرێکی دوولایە: ستراتیژییەکان بۆ کەڵکوەرگرتنی بەرپرسیارانە"، "پەیوەندییەکان ئەمریکا و چین: مەترسییەکان و دەرفەتەکان بۆ وەرچەرخانی جیهانی"، تەوەرە سەرەکییاکانی باس و گفتوگۆی کۆڕبەندی دەوحە دەبن.

لە کۆڕبەندی ئەمساڵدا، زیاتر لە شەش هەزار کەسایەتی لە زیاتر لە ١٥٠ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن.

ئاژانسی ئانادۆڵو، هاوبەشی میدیایی ئەو کۆڕبەندە دەکات.

ئامانج لە بەڕێوەبردنی کۆڕبەندەکە، بەدیهێنانی کەشێکە بۆ لێکنزیکبوونەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دەرکردنی ڕاسپاردە و پێشنیازەکان بۆ قەیرانە جیهانییەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın