جيهان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی لیبیا: " ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان پێویست بە شەش بۆ ھەشت مانگ دەکات"

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی لیبیا، عیماد ئەلسایح، ئەوی راگەیاند کە لانیکەم شەش مانگ ئامادەکارییان دەوێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ھەڵبژاردنەی کە دواکەوتووە.

Gülşen Topçu  | 18.01.2022 - نوێکردنەوە : 19.01.2022
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی لیبیا: " ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان پێویست بە شەش بۆ ھەشت مانگ دەکات"

Libyan

تەڕابڵوس - AA

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی لیبیا، عیماد ئەلسایح، ئەوی راگەیاند کە لانیکەم شەش مانگ ئامادەکارییان دەوێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ھەڵبژاردنەی کە دواکەوتووە.

ئەلسایح، لە میانی گوتارێکیدا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا، ھەڵسەنگاندنی بۆ ھەڵبژاردنەکان کە وا پلانی بۆدانرابوو لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجامبدرێت و ھێشتا کاتێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی دیاری نەکراوە، کرد.

سایح، گوتی: "٢٥ی کانوونی یەکەم تێپەڕی. ئەگەر باس لە رێککەوتێکی نوێ بکەین بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، ئەوە پێویستە سەرلەنوێ تۆماری دەنگدەران ئەنجامبدرێت، چونکە کەسانێک ھەیە کە تەمەنیان گەیشتووەتە ١٨ ساڵان و ئەمەش یاسا مافی دەنگدانیان پێدەدات".

عیما ئەلسایح، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ئەگەر بەربەستێک و دۆخێکی ناچاری نەیەتە پێشی ئەوە دەتوانێت بە رێکاری نوێ دەست بە پرۆسەی خۆئامادەکردن بۆ ھەڵبژاردن بکات و گوتی: "بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان، لانیکەم پێویستمان بە شەش بۆ ھەشت مانگ دەبێت".

- چی روویدابوو؟

دیداری دیالۆگی سیاسیی لیبیا بە سەرپەرشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، بڕیاریاندا لە ٢٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان ئەنجامبدرێت.

بەڵام، لایەنەکان کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا و ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتەوە پێکھاتبوون، لەسەر ئەو یاسایە رێکنەکەوتن کە زەمینەی یاسایی بۆ ھەڵبژاردنەکان دیاریدەکات.

بەھۆی کێشەی یاسایی ھەڵبژاردنەکان لەو وادەیەی کە بۆی دیاریکرابوو ئەنجام نەدرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın