جيهان

کوژرانی رەشپێستێک ئاهەنگەکانی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە ویلایەتی ئۆهایۆ هەڵوەشاندەوە

- کوژرانی رەشپێستێک لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی ئۆهایۆ باکووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاهەنگەکانی چواری تەمووز رۆژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.

Mücahit Oktay  | 03.07.2022 - نوێکردنەوە : 04.07.2022
کوژرانی رەشپێستێک ئاهەنگەکانی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە ویلایەتی ئۆهایۆ هەڵوەشاندەوە

نیویۆرک - AA

لە ویلایەتی ئۆهایۆ باکووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای ئەوەی پۆلیس بە ٦٠ فیشەک گەنجێکی رەشپێستی کوشت، ئاهەنگەکانی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا کە رۆژانی کۆتایی هەفتە سازدەکران، هەڵوەشایەوە.

کارگێڕی شاری ئاکرۆن باکووری ویلایەتی ئۆهایۆ رایگەیاند کە بەهۆکاری ئەمنیی ئاهەنگەکانی رۆژی سەربەخۆیی چواری تەمووز کە کۆتایی ئەم هەفتەیە سازدەکران هەڵوەشاونەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی جایلاند واڵکەر-ی ٢٥ ساڵ لە ترافیکدا نەوەستاوە پشێوی دروست بووە و لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە و رووداوەکە خۆپیشاندانی لە شارەکە لێکەوتووەتەوە.

سەرۆکی شارەوانی شاری ئاکرۆن، دان هۆریگان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند ''رۆژی سەربەخۆیی کاتی ئاهەنگێکە تیایدا هاوڕێیان و خێزانەکان بەیەکەوە کۆدەبنەوە. بە داخەوە بەتوندی هەست دەکەم کە ئەمە کاتی ئاهەنگێک نییە بە سەرۆکایەتی شار''.

پارێزەری خێزانی کوژراوەکە، بۆبی دیسیلۆ باسی لەوە کرد، جایلاند واڵکەر ٦٠ فیشەکی بەرکەوتووە تەنانەت بەر رووخساریشی کەوتووە، سەرەڕای ئەوە کاتێک براوە بۆ نەخۆشخانە دەستی لە دواوە کەلەپچە کراوە.

ئەو پۆلیسانەی لە رووداوەکە تێوەگلاون، مۆڵەتی کاریان پێدراوە و خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوەوە.

پۆلیسی شاری ئاکرۆن رایگەیاند کە لە ٢٧ی حوزەیرانی رابردوودا، جایلاند واڵکەر لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی هاتوچۆ، کاتێک هەڵاتووە پۆلیسەکان زیاتر لە ٩٠ فیشەکیان پێوەناوە و لەوانە ٦٠یان بەر ئەو گەنجە رەشپێستە کەوتووە بووەتە هۆی کوشتنی.

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی نەخشەکێشانی توندوتیژی پۆلیس "Mapping Police Violence"، ئەمساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ٢٨٦ کەس بە گوللەی پۆلیس کوژراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın