جيهان, شیکردنەوە

کاردانەوەی فەڕەنسا لە بەرامبەر ترەمپ

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆ دریان وەڵامی لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی دایەوە کە لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاویکردبووەوە. لۆدریان رایگەیاند کە نابێت ترەمپ دەست لەکاروباری ناوخۆی فەڕنسا وەربدات.

Abdullah Shukur  | 09.12.2018 - نوێکردنەوە : 10.12.2018
کاردانەوەی فەڕەنسا لە بەرامبەر ترەمپ

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆ دریان وەڵامی لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی دایەوە کە لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاویکردبووەوە. لۆ دریان رایگەیاند کە نابێت ترەمپ دەست لە کاروباری ناوخۆی فەڕنسا وەربدات.

لۆ دریان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند "بە ترەمپ دەڵێم. ئێمە دەست لە کاروباری ئەمریکا وەرنادەین. ئێمە بە تەنیا جێبھێڵێت لەگەڵ نیشتمانەکەمان".

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشدا کە نابێت ترەمپ دەست لە کاروباری ناوخۆی فەڕنسا وەربدات.

لەلایەکی دیکەش بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە کەناڵی بی بی سی بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت سبەی دووشەممە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ نوێنەرانی سەندیکاکان کۆببێتەوە.

ترەمپ لەبارەی خۆپیشاندانی یەلەک زەردەکان لە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بە رێککەوتنی پاریس لەبارەی گۆڕانکاری کەشوھەوا کردبوو کە وڵاتەکەی تیایدا کێشاوەتەوە، لەمبارەیەوە گوتیشی: "رێککەوتنەکە لە پاریس سوودی نەبوو".

لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە، ژمارەیەکی زۆری قوتابی خۆپیشاندانی ناڕەزاییەتی بۆ رەتکردنەوەی سیاسەتی سەرکۆمار، ئیمانوێل ماکرۆن و حکوومەتەکەی تایبەت بە فێرکردن، ئەنجام دەدەن.

ئەمەش لە کاتێکدا، ھێشتا ئەو خۆپیشاندانانەی کە "ئێلەگ زەردەکان" لە ١٧ی مانگی رابردووە دژ بە گرانبوونی نرخی سووتەمەتی لە فەڕەنسا ئەنجامی دەدەن، بەردەوامە.

پێشتر سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن خۆپیشاندانەکانی ئێلەگ زەردەکان-ی بە ئاژاوەگێڕ ناوزەدکردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın