Ahmet Furkan Mercan
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
تۆکیۆ - AA
دوای گەردەلوولی لوپیت کە ناوچەکانی خۆرهەڵات و باشووری ژاپۆنی گرتووەتەوە، هۆشداری درا بۆ گواستنەوەی ٢٣٥ هەزار کەس.
ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن (JMA) بڵاویکردەوە کە ناوچەکانی خۆرهەڵات و باشووری ژاپۆن بەتایبەتی پارێزگاکانی کەنار دەریا لەو وڵاتە، کەوتوونەتە بەر کاریگەری گەردەلوولی لوپیت.
هەروەها دەزگای پەخشی گشتیی ئەو وڵاتە "NHK" بڵاویکردەوە کە تا ئێستا لە پارێزگاکانی هێرۆشیما، شیمان و ئیهیمی هۆشداریدراوە لەبارەی گواستنەوەی ٢٣٥ هەزار کەس.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی کیۆدۆ، ژمارەیەک گەشتی رێگای ئاسنینی لە خۆرئاوای ژاپۆن و هێڵی سانیۆ شینکانسین لە ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە، هەڵوەشێندراوەتەوە.
لە دوای توندەبای بەهێز ئەو پردەی شاری ئۆساکا لە باشوور و فڕۆکەخانەی کانسایی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئاسایش، باس لەوە دەکەن کە دوای بارانی بەلێزمەی وەرزیی و بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری پارێزگای شیمان کەسێک بێ سەروشوێنبووە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن هۆشداری دا لەبارەی بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکانی کانتۆ، کینکی و تۆکای.