جيهان

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: "دەمانەوێت ھاوبەشی پتەومان لەگەڵ تورکیا فراوانتر بکەین"

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز ڕایگەیاند: "ئێمە لە بوارەکانی سیاسەتی دەرەوە، ئەمنی و کۆچبەری، وزە و بازرگانیی پەیوەندییەکی تایبەت و ھەمەلایەنمان لەگەڵ تورکیادا ھەیە".

Erbil Başay, Zahir Sofuoğlu  | 30.10.2025 - نوێکردنەوە : 30.10.2025
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: "دەمانەوێت ھاوبەشی پتەومان لەگەڵ تورکیا فراوانتر بکەین"

Berlin

بەرلین ــ AA

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ھاوبەشی پتەویان لەگەڵ تورکیا، فراوانتر بکەین.

فرێدریش مێرز لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: "ئێمە لە بوارەکانی سیاسەتی دەرەوە، ئەمنی و کۆچبەری، وزە و بازرگانیی پەیوەندییەکی تایبەت و ھەمەلایەنمان لەگەڵ تورکیادا ھەیە".

دوێنێ چوارشەممە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.

ھەروەھا نووسیوویەتی: "دەمانەوێت ھاوبەشی پتەومان لەگەڵ تورکیا، فراوانتر بکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın