Mustafa Deveci
23 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی ئانتۆنی بڵینکن ئەنجامیدا جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا بە پێداگرییەوە بەردەوامی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەدات لە سووریا.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە چاوشئۆغڵو و بڵینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنی دانەوێڵە لەلایەن لایەنەکان، دوایین پێشهاتەکانی ئۆکراینا، فراوانبوونی ناتۆ، پێواژووی دابین کردنی فڕۆکەی ئێف-16 بۆ تورکیا و خشتەی سەردانەکانی نێوان ئەنقەره و واشنتۆن لە قۆناغی داهاتوودا كراوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە میانی پەیوەندییەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سووریاش باس کراوە و چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا بە پێداگرییەوە بەردەوامی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەدات.