Dildar Baykan Atalay
29 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2022
واشنتۆن-AA
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی چین شی جینپینگ کە کێشەکانی پهیوهست به پەیوەندییە دووقوڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تێدا تاوتوێکرا دوو کاتژمێر و ١٧ خولەکی خایاند.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان بایدن و شی کە کاتژمێر ٠٨:٣٣ بە کاتی ناوخۆی واشنتۆن دەستیپێکرد، کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەک کۆتایی هاتووە.
لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لە سەرهتای دەستبەکاربوونی بایدنەوە پینجەم پەیوەندییەتی لەگەڵ شی، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران.
ئەو سەردانەی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوینەرانی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی بە نیازە بۆ تایوان ئەنجامیبدات ببووه هۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان هەردوو وڵات.