Sinan Uslu,1 23
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی ئاراستەکردنی مووشەک و هاوەن لە لایەن چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە، پەیامنێری بەئەزموونی ئاژانسی ئانادۆڵو، سارپ ئۆزەر کە سەرقاڵی رووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بوو، بریندار بوو.
سوپای تورکیا رایگەیاند: "لە میانی رووماڵکردنی چالاکییەکانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ رۆژی٢٠ی کانوونی دووەم بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ بێکاریگەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لەدەست زوڵم و ستەمی ئەوان، لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە، لەئاکامی ئاراستەکردنی مووشەک و هاوان لەلایەن تیرۆریستانەوە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سارپ ئۆزەر بریندار بوو".
لە کاتی تەقینەوەکەدا چەند پڕینچکە گوللـەیەک بەر دەست و قاچی ئۆزەر کەوت و بریندنداری کرد.
دوای برینپێجی سەرەتایی ئۆزەر بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی کرکهان.
زانراوە کە رەوشی تەندروستی پەیامنێرەکەی ئاژانسی ئانادۆڵو جێگیرە.