پێشانگای "Istanbul Photo Awards 2018"لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرایەوە
- پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی کە فۆتۆ خەڵاتکراوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی فۆتۆ "Istanbul Photo Awards 2018" کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە سازکراوە، لە خۆدەگرێت، لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، کرایەوە.
New York
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی کە فۆتۆ خەڵاتکراوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی فۆتۆ "Istanbul Photo Awards 2018" کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە سازکراوە، لە خۆدەگرێت، لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا کە بە میوانداریی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، موستەفا ئۆزکایا، رێکخراوە، فۆتۆ خەڵاتکراوەکانی "Istanbul Photo Awards 2018" لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان نمایشکران.
لەمیانی کردنەوەی پێشانگاکەدا موستەفا ئۆزکایا گوتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد ئەمساڵ چوارەم پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی "Istanbul Photo Awards"یان سازکراوە کە پێشبڕکێیەکی فۆتۆی هەواڵی نێودەوڵەتییە.
ئۆزکایا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەوەی کە دوای هەریەک لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە، سێیەم پێشانگا لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوەتەوە و گوتی: "بژاردەیەکی تایبەت لەو فۆتۆیانەی کە خەڵاتیان بەدەستیانهێناوە لە پێشانگاکەدا نمایشکراون و ئارەزوومەندان دەتوانن تا رۆژی دووی تشرینی دووەم سەردانی پێشانگاکە بکەن".
- "بوو بە پێشبڕکێیەکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان"
ئۆزكای باسی له‌وه كرد كه بۆ پێشبڕكێیەكه‌ی ئه‌مساڵ له 125 وڵاته‌وه 37 هه‌زار فۆتۆ پێشكه‌ش كراوه و، له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی داوه‌ر 27 فۆتۆگرافه‌ری 22 وڵات خه‌ڵاتكراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه خه‌ڵاتی "فۆتۆی ساڵ" به‌خشراوه‌ته فۆتۆگرافه‌ر دامیر ساگۆلژ كه به وێنه‌یه‌كی به‌ناوی "منداڵ" كه له به‌نگلادیش بۆ رۆیته‌رزی گرتبوو، خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.هه‌روه‌ها ئۆزكای جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له پێشبڕكێیەكه‌دا له هه‌شت به‌شی جیاواز خه‌ڵات دابه‌شكراوه و ئه‌و فۆتۆیانه‌ی خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه له راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیدا به فراوانی بڵاوكراونه‌ته‌وه، پیرۆزبایشی له ماركوس یام كرد كه له به‌شی "زنجیره‌ی سروشت و ژینگه"دا خه‌لاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و به‌شداری له پێشانگاكه‌دا كردبوو.
ئۆزكایا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی كه "Istanbul Photo Awards" له ماوه‌یه‌كی كورتی چوار ساڵیدا بووه‌ته پێشبڕكێیه‌كی به‌ناوبانگ. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن