جيهان

پۆلیسی ئیسرائیل دوو لەو شەش فەڵەستینییەی کە لە گرتووخانەی جەلبوع ھەڵاتبوون دەستگيركرد

- بەپێى هەواڵەكان ئەو دوو کەسە ماوەی دوو رۆژە لە گوندەواری ناسڕە بینراون و داوای خواردنیان لە چەند ماڵێک کردووە و پاش ئەوەی خێزانێک گومانی لێکردوون و پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.

Esat Fırat  | 10.09.2021 - نوێکردنەوە : 11.09.2021
پۆلیسی ئیسرائیل دوو لەو شەش فەڵەستینییەی کە لە گرتووخانەی جەلبوع ھەڵاتبوون دەستگيركرد

Quds

قودس - AA

پۆلیسی ئیسرائیل، رایگەیاند دوو لەو شەش فەڵەستینییەی کە پێش چوار رۆژ لە گرتووخانەی جەلبوع ھەڵاتبوون لە گوندەواری شاری ناسڕە لە باکووری وڵاتەکە دەستگیر کرانەوە.

لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن پۆلیس بڵاوکراوەتەوە، دوو لەو شەش کەسەی کە ھەڵاتبوون لە دەوروبەری چیای قەفزە لە باشووری رۆژئاوای شاری ناسڕە لە باکووری وڵاتەکە دەستگیر کرانەوە.

راگەیەندراوەکە وردەکاری زیاتری بڵاونەکردەوە.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە مێدیاکانی فەڵەستین بڵاوکراوەتەوە، ئەو دوو کەسەی کە دەستگیر کراون، ئەندامی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەڵەستین یەعقوب محەمەد قادری و مەحموود عەبدوڵڵا عاریزە-ن.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ھەواڵی مێدیا ئیسرائیلییەکان، ئەو دوو کەسەی کە دەستگیرکراون بە بێ بەرەنگاربوونەوە خۆیان رادەستی پۆلیس کردووەتەوە و لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا بڕێک پێداویستیی خۆراکیان پێبووە.

جگە لەوە لە ھەواڵەکەدا، ئەوەشی ئاشکرا کراوە کە ئەو دوو کەسە ماوەی دوو رۆژە لە گوندەواری ناسڕە بینراون و داوای خواردنیان لە چەند ماڵێک کردووە و پاش ئەوەی خێزانێک گومانی لێکردوون و پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.

سەر لە بەیانی رۆژی ٦ی ئەیلوول، شەش زیندانیی فەڵەستینی لە رێگەی ھەڵکەندنی تونێلێکەوە توانييان لە گرتووخانەی جەلبوع لە باکووری ئیسرائیل ھەڵبێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın