په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا و وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا
- له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتس تاوتوێی بڕیاره‌كانی سزای ئه‌مریكا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان كرد كه دژ به ئابووریی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتس تاوتوێی بڕیاره‌كانی سزای ئه‌مریكا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان كرد كه دژ به ئابووریی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر. هاوڕاشبوون له‌سه‌ر ده‌ستكردن به كاری هاوبه‌ش بۆ هه‌نگاونان له پێناو به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا رایگه‌یاند كه وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئاڵبایراك و شۆڵتس باسیان له بڕیاره‌كانی سزای ئه‌مریكا و ئه‌و هه‌نگاوانه كرد كه دژ به ئابووریی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئاڵبایراك و شۆڵتس هاوڕابوون له‌سه‌ر ده‌ستكردن به كاری هاوبه‌ش بۆ هه‌نگاونان له پێناو به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاڵبایراك و شۆڵتس دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكی كاری شانده‌كانی وه‌زاره‌تی هه‌ردوو وڵات، هاوكات رێككه‌وتن له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له 21 ئه‌یلوولدا له به‌رلین.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن