Zafer Fatih Beyaz,
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ریگه‌یاند: "له‌كاتێكدا له‌لایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌بینه‌وه كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی په‌تاكه ده‌ده‌ین. په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، جگه له‌وه‌ی كه گرفتێكی ته‌ندروستییه، یه‌كێكه له ره‌نگدانه‌وه‌كانی تێكچوونی سیستمی ژینگه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه به‌شداریی له "لووتكه‌ی فره‌یی زینده‌یی" كرد كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ٧٥ هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سازكرابوو.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا له‌لایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌بینه‌وه كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی په‌تاكه ده‌ده‌ین. په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، جگه له‌وه‌ی كه گرفتێكی ته‌ندروستییه، یه‌كێكه له ره‌نگدانه‌وه‌كانی تێكچوونی سیستمی ژینگه".
گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتیی مێژووییمان هێنده كه‌مه كه ده‌توانرێت بگوترێت هه‌ر نییه، به‌ڵام له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا له ریزه‌كانی هه‌ره پێشه‌وه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "١٠ ساڵی ئاینده چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تیی دیارییده‌كات. پێویست به پاراستنی فره‌یی زینده‌یی هه‌یه له‌پێناو ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی درێژهپێدراودا".