په‌نابه‌رانی سووری له كه‌مپی روبكان له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین
- ٤٥ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له كه‌مپی روبكان له سه‌ر سنووری ئوردن-سووریا كه به "كه‌مپی مه‌رگ"ناسراوه له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و دژوار‌دا ده‌ژین.
Jordan
عه‌ممان – AA
٤٥ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له كه‌مپی روبكان له سه‌ر سنووری ئوردن-سووریا كه به "كه‌مپی مه‌رگ"ناسراوه له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و دژوار‌دا ده‌ژین.
ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی كه به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆییه‌وه ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و په‌نا ببه‌نه به‌ر ئوردن له كه‌مپێكدا به ده‌ست كه‌می خۆراك و ده‌رمان و ساردی كه‌شوهه‌واوه ده‌ناڵێنن.
دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر ئوردن و كوشتنی شه‌ش سه‌رباز، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی په‌نابه‌ران سنووره‌كانی به رووی سووریادا داخست و هه‌زاران په‌نابه‌ری سووری له‌و كه‌مپه‌دا وه‌ك گه‌مارۆدراویان لێهات.
په‌نابه‌ران كه له دوایانه‌وه دیوه تاریكه‌كه‌ی شه‌ڕ ده‌بیندرێ و له پێشیشیانه‌وه ته‌لبه‌نده‌كانی سنوور، ده‌یانه‌وێ له ناو ئه‌و چادر بێكه‌ڵك و خانووه وشكه‌كه‌ڵه‌كانه‌ی به به‌رد دروستیان كردووه به‌رده‌وامی به ژیان بده‌ن.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی به‌رگری شارستانی كه‌مپه‌كه، عومه‌ر ئه‌لحسمی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له كه‌مپه‌كه‌ماندا زیاتر له ٤٥ هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌ژی. ژیانی له سه‌دا ٨٠یان له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه".