Fatma Sevinç Çetin
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمساڵ لە خاکی پیرۆزدا، پێشوازی لە ٨٣ هەزار و ٤٣٠ حاجی دەکەن، بەوانەشی کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە.
عەلی ئەرباش لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە: ''سوپاس بۆ خوا لە ماڵی خوای گەورەوە سڵاو بۆ گەلەکەمان دەنێرم. لە پشکی حەجدا، دۆخی پێش پەتاکە گەڕاوەتەوە. لەبەرئەوە پشتیوان بەخوا ئەمساڵ میوانداری ٨٣ هەزار و ٤٣٠ حاجی دەکەین لە خاکی پیرۆزدا، بەوانەشی کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە. خێری پێوە بێت بۆ گەلەکەمان و پیرۆز بێت".