Yusuf Hatip,Ata Ufuk Şeker
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
بڕۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه رایگەیاند "توركیا نیگه‌رانیی ئه‌منیی شه‌رعیی هه‌یه. هیچ ئه‌ندامێكی ناتۆ وه‌ك توركیا رووبه‌ڕووی په‌لاماری تیرۆریستی نه‌بووه‌ته‌وه. توركیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م نیگه‌رانییانه‌ی له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیه‌وه چاره‌سه‌ربكات".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسل، یانس ستولتنبێرگ رایگه‌یاند، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا به سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یشه‌وه له په‌یوه‌ندیدایه.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"چاوه‌ڕوانین توركیا به‌رده‌وام بێت له زانیاریدان به ناتۆ. هیچ ئه‌ندامێكی ناتۆ وه‌ك توركیا رووبه‌ڕووی په‌لاماری تیرۆریستی نه‌بووه‌ته‌وه. توركیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م نیگه‌رانییانه‌ی له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام پێویسته به پێی پێویست و به شێوه‌یه‌كی سنووردار ئه‌مه ئه‌نجامبدات".
سكرتێری گشتیی ناتۆ هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆشحاڵه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه گفتوگۆ له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا هه‌یه.
له‌باره‌ی گرێبه‌ستی توركیا بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له رووسیا، سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ گوتی: "روونكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه به‌نده به توركیاوه. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ین كه توركیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی ناتۆ ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی به‌ره‌وپێشده‌بات".