Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
واشنتۆن- AA
پرۆژه یاسایه‌ك به ناوی "قه‌ده‌غه بوونی نییه" كه هه‌ڵگرتنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له خۆده‌گرێت كه له ساڵی ٢٠١٧دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی بڕیارنامهیهكهوه خستییهسهر گه‌شتكردنی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی موسڵماننشینهوه، پێشكه‌شی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرا.
له كاتێكدا كه كاردانه‌وه‌كان دژی بڕیارنامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه رێگریی له چوونه ژووره‌وه‌ی دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی موسڵماننشین بۆ ئه‌مریكا ده‌كات و له ساڵی ٢٠١٧دا، ده‌كات و هاوكات روونكردنه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به موسڵمانان و كۆچبه‌ران درێژه‌یان هه‌یه، ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسایه‌ك له‌ژێر ناوی "قه‌ده‌غه بوونی نییه" پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرا.
پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كریس كۆنز و جودی چو-وه پێشكه‌شكراوه و هه‌ڵگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له خۆده‌گرێت كه خراوه‌ته سه‌ر گه‌شتكردنی موسڵمانان بۆ ئه‌مریكا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرۆژه یاساكه رێگریی له یاساغه جۆراوجۆره‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران و جیاكارییه‌كانی ناوبراو له دژی موسڵمانان و كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان، ده‌كات.
.