جيهان

پاکستان.. گیانلەدەستدانی ٢٣ کەس بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما

لە ئەنجامی بەفربارینی چڕ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە باکووری پاکستان، ٢٣ کەس گیانیان لە دەست دا.

Muhammet Nazım Taşcı  | 09.01.2022 - نوێکردنەوە : 27.01.2022
پاکستان.. گیانلەدەستدانی ٢٣ کەس بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما

İslamabad

ئیسلام ئاباد - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی لە شاری موری باکووری پاکستان بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیریانخوارد و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣ کەس.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوچەی گالیات و شاری موری باکووری پاکستان کە ٧٠ کیلۆمەتر لە ئیسلام ئابادی پایتەختەوە دوورە لە ئێوارەی حەوتی کانوونی دووەمەوە، بەفر بەشێوەیەکی چڕ دەبارێت.

لە شاری موری ٢٣ کەس کە بەهۆی بەفرەوە رێیان لێ گیرابوو و لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان مابوونەوە، لە سەرمادا رەق بوونەتەوە، لەنێو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە پۆلیسێک و هاوسەرەکەی و پێنج منداڵی هەن.

بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە لەگەڵ بارینی بەفردا، زۆر کەس ئۆتۆمبێلەکانیان جێهێشتووە و پەنایان بۆ هۆتێلەکان بردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامەکان جێهێڵدراون بوونەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و داخرانی رێگا بەڕووی هاتوچۆدا.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە دەرەوەی شارەکەوە زیاتر لە ١٢٥ هەزار ئۆتۆمبێل چوونەتە شاری موری-یەوە کە شارێکی گەشتیارییە.

کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەکە درێژەی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın