پاپای ڤاتیکان: "نەتەوە یەکگرتووەکان توانای خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەدەستداوە"
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم سەبارەت بە شەڕی جەنگی ڕووسیا و ئۆکڕاینا، ڕایگەیاند: "دەبێت خەڵک بەشێوەیەک لە شێوەکان بەئاگا بێنەوە و بڵێن ڕێگایەکی دیکە ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، با کۆتایی بەم ململانێیە بھێنین".
Holy See (Vatican City State)
ڤاتیکان ــ AA
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم ڕایگەیاند کە لەئیستادا، نەتەوە یەکگرتووەکان توانای خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لەدەستداوە.
پاپا لیۆی چواردەھەم لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "El Comercio"ی پیرۆیی و دەزگای "Crux"ی کاسۆلیکی ئەمریکی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە پردی پەیوەندی لەڕێگای گفتوگۆوە دروست بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە کە یەکێک لەو کارانەی کە توانیوویەتی لە ماوەی دوو مانگی یەکەمیدا دوای ھەڵبژاردنی بۆ پۆستی پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، دروستکردنی جۆرێک لە پەیوەندی و گفتوگۆ بووە لەگەڵ سەرکردەکانی جیھان.
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم سەبارەت بە شەڕی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕایگەیاندووە: "دەبێت خەڵک بەشێوەیەک لە شێوەکان بەئاگا بێنەوە و بڵێن ڕێگایەکی دیکە ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، با کۆتایی بەم ململانێیە بھێنین".
ھەروەھا پاپا لیۆی چواردەھەم گوتوویەتی: "لەئیستادا، نەتەوە یەکگرتووەکان توانای خۆی لەدەستداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
