Eşref Musa,Selen Temizer,Burak Karacaoğlu
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
ئیدلب - AA
له كاتێكدا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانی رووسیا ده‌ستی به‌سه‌ر گوندێك و به‌رزاییه‌كی ستراتیجی ئیدلب-دا گرتووه له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی رووسیا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌كاركه‌وتووه و سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ئیدلب له وشكانی و له ئاسمانه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشه چڕه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی بووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی رژێم هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی كهفرنوبل، ناحیه‌ی كه‌فه‌ر روما و گونده‌كانی حاس، بسكالا، دێر سونبول و هازارین.
به‌پێی خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان، ناحیه‌ی كهنسافرا، دۆڵی كه‌فه‌ر، مهعرەت سرمه، ئوم حهلاحیل، موشه‌یریفه، بریسا، تاڤیل هالیب، مه‌عره‌ت نیسان.
- تاكه نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه له‌كاركه‌وتووه
له هێرشێكی رووسیادا بۆسه‌ر ناحیه‌ی كهنسافرا نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و منداڵبوونی كیوان-ی خێرخوازی و مزگه‌وتی كهنسافرا خاپووركران. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه چۆڵ‌كرابوو هێرشه‌كان هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه، عه‌لی ههشوم به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند ''دوێنێ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی توندی رووسیا بوویه‌وه. نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو له‌كاركه‌وتووه. له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا به‌شه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری گشتیی، ئورۆلۆجی، ئێكس ره‌ی، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و ژنان و منداڵبوون به‌بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تیان ده‌كرد. مانگانه شه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له نه‌خۆشخانه‌كه سوودمه‌ند ده‌بوون".
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی زیانی گیانی له هێرشی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه، عەلی هوشوم رایگه‌یاند ''پێش حه‌وت خولهك له هێرشی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه هێرش كرایه سه‌ر گوندی دۆڵی كه‌فه‌ر. ئه‌وه‌ش كاتی به ئێمه‌دا بۆ چۆڵكردنی نه‌خۆشخانه‌كه. كوژراو و بریندار له‌نێو كارمه‌ندان و نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا له ناوچه‌ی چیای زاویه كه ٣٥ گوند لەخۆدەگرێت هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی بێ به‌شن له پێداویستی پزیشكی. ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوایین نه‌خۆشخانه‌ی چالاكی ناوچه‌كه‌بوو. پێشتر ده‌یان جار هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌مجاره راسته‌وخۆ كرایه ئامانج.
ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگه‌ی درۆنه‌وه وێنه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گرتووه كه به ته‌واوی له كاركه‌وتووه.
له ئاكامی هێرشه‌كان له مه‌عره‌ت نو‌عمان، سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون و له گوندی برهیسا، پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
- هێرشه وشكانییه‌كان
له لایه‌كی دیكه‌وه، پێنجه‌مین گەورە لەشکر كه ناوی ''هێزه‌كانی پڵنگ''ی لێنراوه و به‌ناو سه‌ربه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده، به‌ڵام هێزه‌كانی رووسیا شەڕیان پێ دەکات له‌گه‌ڵ ''لیوای قودس''ی سه‌ربه گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌رزایی موشهیریفە باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب-دا گرت.
بهرزاییهکە یه‌كه‌م هێڵی به‌رگریی بوو كه تا مه‌عره‌ت نو‌عمان درێژ ده‌بێته‌وه كه یه‌كێكه له شارۆچكه گه‌وره‌كانی ئیدلب.
دوای كۆنترۆڵكردنی به‌رزاییه‌كه له گوندی ئوم خەلاخیل شه‌ڕ و پێكدادانی توند روویدا و گونده‌كه له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵكرا.
هێزه‌كانی رووسیا به‌درێژایی شه‌و به بۆمبی توند هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌و هێله.
له واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ی نێوان توركیا و رووسیا تا ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیاوه بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب کوژراون.
هه‌روه‌ها له میانی ساڵی رابردوودا له‌و شوێنانه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ریان چڕبووه‌ته‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچار به كۆچ و ده‌ربه‌ده‌ری بوون یەک ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.