وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران: "٢٩٠ سیخوڕی سی ئای ئه‌ی-مان ده‌ستنیشانكردوون"
وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران، مه‌حمود عه‌له‌وی: - "له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزدا به‌رامبه‌ر هه‌واڵگری ئه‌مریكا ٢٩٠ سیخوڕمان ده‌ستنیشانكردوون كه له ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵات سیخوڕیان بۆ سی ئای ئه‌ی كردووه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران، مه‌حمود عه‌له‌وی رایگه‌یاند كه له ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵات ٢٩٠ سیخوڕیان ده‌ستنیشانكردون كه سیخوڕیان بۆ رێكخراوه‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) كردووه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند كه عه‌له‌وی له تاران ئاماژه‌ی به‌وه داوه هێزه هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران ٢٩٠ سیخوڕیان ده‌ستنیشانكردون كه له ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵات سیخوڕیان بۆ رێكخراوه‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) كردووه. گوتوویه‌تی: "له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزدا به‌رامبه‌ر هه‌واڵگری ئه‌مریكا ٢٩٠ سیخوڕمان ده‌ستنیشانكردون كه له ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵات سیخوڕیان بۆ سی ئای ئه‌ی كردووه. ئه‌و زانیاریانه‌مان به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی دۆست داوه و له زۆرێكیان سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی سی ئای ئه‌ی ده‌ستگیر كراون".
عه‌له‌وی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه چه‌ندین سیخوڕیان ده‌ستگیركردوون و راده‌ستی دادگایان كردوون كه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگره بیانییه‌كان كه له شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ئێران چالاكییان ئه‌نجام داوه.
وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی به‌رگری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ سیاسه‌تی هێرشكردن گۆڕیوه. بێئه‌وه‌ی ناوی وڵاته‌كه بڵێت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه گورزێكی گه‌وره‌یان له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتێكی بیانی داوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن