Mahmut Atanur,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
جاکارتا - AA
دەنگدەرانی ئیندۆنێزیا بە مەبەستی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەماندا، روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.
زیاتر لە ١٩٠ ملیۆن دەنگدەر کە بەسەر ٨١٠ هەزار سندوقدا لە سەرانسەری ئیندۆنێزیا دابەشکراون، کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆ، لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵبژاردندا بە مەبەستی هەڵبژاردنی یەکێک لە دوو کاندیدەکەی سەرۆکایەتی وڵات و ٢٤٥ هەزار و ١٠٦ کاندیدی پەرلەمان، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
هەریەک لە سەرۆکی ئێستا و ئەندامی پارتی خەباتی دیموکراتیی ئیندۆنێزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ و سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی ئیندۆنێزیای مەزن، پرابۆ سوبیاتنۆ کاندیدن بۆ بوونە سەرۆکی ئیندۆنێزیا.
لە هەڵبژاردنە ناوچەییەکان کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ناوەندیی، ویلایەتەکان، پارێزگاکان و شارۆچکەکان دەگرێتەوە، ١٦ پارتی نیشتمانیی رکابەریی لەسەر ٢٠ هەزار و ٥٢٨ کورسی دەکەن.
پڕۆسەی دەنگدان کاتژمێر ١٣:٠٠ بە کاتی ناوخۆ کۆتایی دێت و دواتر دەست بە جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگدەکان دەکرێت.