Muhammet Kurşun
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
یەزد - AA
دارێکی سەروو لە پارێزگای یەزدی ئێران تەمەنی دەیان سەدەیە و چاوەڕێ دەکرێت بچێتە لیستی میراتی جیھانی رێکخراوی یونسکۆوە.
خەڵکی ناوچەکە بۆ گیرابوونی نزا و ھاتنەدی ئاواتەکانیان سەردانی ئەم دارە دەکەن و چیرۆکی جیاوازیش لەبارەی دارەکەوە دەگێڕدێتەوە، ھەندێک پێیان وایە کە یافەسی کوڕی پێغەمبەر نوح، ئاوی زیندووێتی داوە بەم دارە و ھەندێکی دیکەش پێیان وایە کە دارەکە لەلایەن پێغەمبەر زەردەشتەوە نێژراوە.
ناوی زانستی ئەم دارە"Cupressus sempervirens"ە و یەکێکە لە بەتەمەنترین دارەکانی جیھان کە لە ئێستادا ٢٨ مەتر بەرزە و قەدی دارەکەش چوار مەتر ئەستوورە.
مێژوونوسان و گەڕیدەکانی سەدەی ناوەڕاست لە کتێبەکانیاندا باسیان لەم دارە کردوە.
بەبڕوای شارەزایان دارەکە تەمەنی زیاتر لە چوار ھەزار ساڵە و لەڕێی رێڕەوە ئاوییە دێرینەکانەوە ئاودراوە، وێڕای ئەو وشکەساڵییەی لە چەند ساڵی رابردوودا ئێرانی گرتووەتەوە بەڵام دارەکە وشک نەبووە.
بەرپرسان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە ئێران گرنگییەکی زۆر بەم دارە دەدەن و ھەوڵێکی زۆریش دەدەن بۆ ئەوەی دارەکە بچێتە لیستی میراتی جیھانیی رێکخراوی یونسکۆوە.