Zeynep Tüfekci Gülay
27 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2025
ئیستانبوڵ - AA
هێزەکانی ئیسرائیل لە شاری خەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، ٢٠ هاووڵاتی فەڵەستینییان دەستگیرکرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی فەڵەستین WAFA، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناحیەی بەیت ئەمیر لە باکووری شاری خەلیلی داگیرکراو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو.
لە میانی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، هێزەکانی ئیسرائیل زیانیان بە کەلوپەلی فەڵەستینییەکان گەیاندووە و ٢٠ هاووڵاتی فەڵەستینیشیان دەستگیرکردووە کە چواریان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە.
لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە کە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد، هێرش و پەلامارەکانیشی بۆ سەر فەڵەستینییەکانی قودسی ڕۆژهەڵات و کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو زیاد کردووە.
لە ئاکامی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل و ئەو ئیسرائیلیانەی دەستیان بەسەر زەوی و زاری فەڵەستینییەکاندا گرتووە، هەتا ئێستا ٨٧٨ هاووڵاتی فەڵەستینی لەو ناوچانەدا گیانیان لەدەستداوە.