جيهان

هاوپەیمانی عەرەبی بەردەوامە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن

ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر حووسیەکان و، لە ئەنجامدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکدار و بەلەمێکی بۆبڕێژکراوی تێکشکاندووە.

Hamdi Yıldız  | 01.12.2021 - نوێکردنەوە : 01.12.2021
هاوپەیمانی عەرەبی بەردەوامە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن

Yemen

ریاز - AA

ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر حووسیەکان و، لە ئەنجامدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکدار و بەلەمێکی بۆبڕێژکراوی تێکشکاندووە.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیەدا بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، هەشت هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی حووسییەکان لە پارێزگای مەئریب و، لە ئاکامدا ٩٠ میلیشیای حووسی لەچالاکی خراون.

لەو هێرشە ئاسمانییانەدا کەمپێکی سەربازیی و هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی کراونەتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، حووسیەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە کە بە درێژایی رۆژی سێ شەممە ١٨ هێرشی ئاسمانیی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانییەوە کراوەتە سەر شاری مەئریب.

لە راگەیەندراوێکی دیکەدا هێزەکانی هاوپەیمانی ئاماژەیان بەوە کرد کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانێکی چەکداری حووسیەکانیان خستووەتە خوارەوە کە لە سەنعاوە رەوانە کراوە و مەبەست لێی کردنە ئامانجی هاووڵاتیانی مەدەنی بووە.

لە کاتێکدا باس لەوە نەکرا کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە کوێ خراوەتە خوارەوە، حووسییەکانیش هیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە بابەتەکە بڵاونەکردووەتەوە.

هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە باشووری دەریای سوور بەلەمێکی بۆبڕێژکراوی حووسیەکان تێکشکێندراوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سعوودیە بڵاوی کردەوە "میلیشیا تیرۆریستیەکانی حوسی لە شاری حودیدەوە بەلەمێکی بۆمبڕێژکراویان رەوانە کردووە بۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆریستیی".

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە حووسیەکان بەردەوامن لەسەر دروستکردنی مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و گەڕانی ئازادی نێودەوڵەتی لە دەریاکاندا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن