سياسەت, جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: ''لایەنەکانی لیبیا رێککەوتن لەسەر کردنەوەی رێگاکانی وشکانیی و ئاسمانیی''

لایەنەکانی لیبیا رێککەوتن لەسەر کردنەوەی رێگاکانی وشکانیی و ئاسمانیی کە سەرجەم ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەیەکەوە دەبەستنەوە.

Bayram Altuğ  | 21.10.2020 - نوێکردنەوە : 21.10.2020
نەتەوە یەکگرتووەکان: ''لایەنەکانی لیبیا رێککەوتن لەسەر کردنەوەی رێگاکانی وشکانیی و ئاسمانیی''

Geneve

جنێڤ - AA

بریکاری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا، ستیفانی ویلیامز رایگەیاند کە لە چوارەمین خولی کۆبوونەوەکانی لیژنەی سەربازیی هاوبەشی ٥+٥ لە جنێڤ کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی ئاگربەستی درێژخایەنە لە لیبیا، لایەنەکان رێککەوتن لەسەر کردنەوەی رێگا وشکانیی و ئاسمانییەکان کە سەرجەم ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەیەکەوە دەبەستنەوە.

ستیفانی ویلیامز سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لیژنەکە کە رۆژی یەکشەممە لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ دەستیپێکرد، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رێکخست.

بریکاری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا، ستیفانی ویلیامز باسی لەوە کرد کە لە دوو رۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکاندا، لایەنەکان پابەندی خۆیان بە بابەتی ''خۆشەویستی نیشتمان، پیشەگەرێتیی و پاراستنی یەکێتیی لیبیا و پێداگریی لە بەرگرییکردن لە سەروەری وڵات'' راگەیاندووە و گوتی: ''خۆشحاڵم کە پێتان رادەگەیەنم، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کە راستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیان گوزەرانی گەلی لیبیاوە هەیە''.

ستیفانی ویلیامز ستایشی شاندەکانی حکوومەتی لیبیا و خەلیفە حەفتەری کرد و سەبارەت بە رێککەوتنی لایەنەکان گوتی: ''٥+٥ رێککەوتن لەسەر کردنەوەی رێگا وشکانییەکان کە سەرجەم ناوچە و شارەکان بە یەکەوە دەبەستنەوە. ٥+٥ رێککەوتن لەبارەی کردنەوەی رێگاکانی ئاسمانیی لەسەرتاسەری لیبیا بەتایبەتی رێگای شاری سەبها، هەروەها ٥+٥ رێککەوتن لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی لێدوانی نەفرین و هاندانی میدیایی. هەردوولا رێککەوتن لەسەر پشتیوانیکردن لە ئارامی ئێستای بەرەکانی پێشەوەی جەنگ و درێژەپێدانی و خۆبەدوورگرتن لە هەر کردەیەکی سەربازیی''.

ستیفانی ویلیامز هەروەها باسی لەوە کرد کە هەردوولا گەشبینن بە رێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی درێژخایەن.

چوارەمین خولی کۆبوونەوەکان، تا رۆژی شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın