جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران: "لە بری سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان قەیرانی ئاو چارەسەر بکەن"

- کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باجلێت: "زۆر نیگەرانین لەبارەی رووداوەکان کە بەدرێژایی هەفتەی رابردوو کوژراو برینداریان لێکەوتەوە، لەگەڵ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی فراوانی هاووڵاتییان".

Ahmet Dursun  | 24.07.2021 - نوێکردنەوە : 25.07.2021
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران: "لە بری سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان قەیرانی ئاو چارەسەر بکەن"

Ankara

ئەنقەرە - AA

کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باجلێت داوای لە ئێران کرد کە ''لەبری بەکارهێنانی هێزی لە رادەبەدەر بەرامبەر ئەو خۆپیشاندانانەی دژبە پچڕانی ئاو سازدەکرێن و دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ، چارەسەری قەیرانی ئاو بکات''.

میشێل باجلێت سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستان خۆرئاوای ئێران کە گیانلەدەستدانی چەند کەسێکی لێکەوتووەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە ''زۆر نیگەرانین لەبارەی رووداوەکان کە بەدرێژایی هەفتەی رابردوو کوژراو برینداریان لێکەوتەوە، لەگەڵ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی فراوانی هاووڵاتییان''.

کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باجلێت ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە، خوزستان کە زۆربەی دانیشتوانەکەی عەرەبی ئێرانن پێشتر سەرچاوەی سەرەکی ئاوی وڵاتەکە بووە و بەهۆی پشتگوێ خستن و بەڕێوەبردنی هەڵەوە کە بەدرێژایی ساڵانێک ئاوەکەی گواستراوەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵات رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە وەک سەرانسەری وڵات و بەو هۆیەوە ئاوەکەی تەواو بووە.

هاوکات میشێل باجلێت داوای لە حکوومەتی تاران کرد، قەیرانی ئاو لە پارێزگاکە چارەسەر بکات کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیان، تەندروستیی و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی و رایگەیاندووە ''لە راستییدا ئاو مافێکە. بەرپرسان لەبری گوێگرتن لە بانگەوازی هاووڵاتییان بۆ ئەو مافە رەوایەیان تیشکی خستووەتە سەر سەرکوتکردنی بانگەوازکاران. رەوشەکە کارەساتە و ساڵانێکە قوڵ دەبێتەوە. پێویستە بەرپرسان تێیبگەن و بەپێی ئەوە چارەسەری بکەن. لێدان و دەستبەسەرکردنی خەڵکی تەنیا توڕەیی و بێ ئومێدی زیاد دەکات''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın