جيهان

"نیوەی قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە"

- فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، جەنەراڵ كێنێس مەکكێنزی: "نیوەی قۆناغی کشانەوەی هێزەکانمان کۆتایی پێ هێناوە و تا مانگی ئەیلوول تەواوی هێزەکانمان دەکێشینەوە".

Kasım İleri  | 08.06.2021 - نوێکردنەوە : 09.06.2021
"نیوەی قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە"

Washington DC

واشنتۆن- AA

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، جەنەراڵ كێنێس مەکكێنزی رایگەیاند کە نیوەی قۆناغی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کۆتایی پێ هێناوە و تا مانگی ئەیلوول تەواوی هێزەکانیان لەو وڵاتە دەکێشینەوە.

جەنەراڵ كێنێس مەکكێنزی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەڕێی تەلەکۆنفڕانسەوە رێکیخستبوو، باسی لە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان و چەند مژارێکی دیکە کرد.

كێنێس مەکكێنزی دەربارەی قۆناغی کشانەوە لە ئەفغانستان گوتی: "نیوەی قۆناغی کشانەوەی هێزەکانمان کۆتایی پێ هێناوە و تا مانگی ئەیلوول تەواوی هێزەکانمان دەکێشینەوە".

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و گوتی: "لە دەرەوەی وڵاتەوە، بەردەوام دەبین لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. درێژە دەدەین بە راوەدوونانی ئەلقاعیدە و داعش لە شوێنەکانی دیکەی ناوچەکە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە هەماهەنگی دەکەین".

- لێدوانی كێنێس سەبارەت بە هەژموونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، جەنەراڵ كێنێس مەکكێنزی هەروەها باسی لە هەژموونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەنها بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێگریکردن لە هەر هێرشێکی رێکخراوەکە بۆسەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سووریا-ن.

كێنێس مەکكێنزی گوتی: "ئەگەر لە درێژماوەدا ئاشتی بێتەئاراوە و هێزە ناوخۆییەکان بتوانن خۆیان ئاسایشی سووریا دەستەبەر بکەن، ئەوا ئێمەش دەمانەوێت ئەرکی پاراستنی وڵاتەکەیان رادەست بکەینەوە، بەڵام بێگومان ئەمە شتێکە کە دەشێت لە ئانیدەدا بێتە ئارا".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە دەکات لە سووریا و بەو هۆیەوە رێکخراوەکە چەند پارێزگایەکی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا-ی داگیر کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın