Muhammet Ali Kemal
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
مێڵبۆرن - AA
نیوزلەندا کە ئەندامی کاتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، پرۆژە یاسایەکی بەمەبەستی وەستاندنی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر شاری حەلەبی سووریا، پێش بە ئەنجوومەنەکە کرد.
نیوزلەندا کە پێشتر دوو پیشنیاری بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە سووریا، پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش کردبوو، بەڵام پێشنیارەکان لەلایەن رووسیاوە ڤیتۆکرابوون. لەئێستادا بەمەبەستی راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر شاری حەلەب، پرۆژە یاسایەکی نوێی ئامادەکردووە.
لەپرۆژە یاساکەدا داوادەکرێت هەموو جۆرە هێرشێک کە دەبێتە مایەی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیل، دەستبەجێ بوەستێنرێت.
لەلێدوانێکدا نوێنەری هەمیشەیی نیوزلەندا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، جێرارد ڤان بۆمن، ئاماژەی بەوەکرد دڵنیان لەوەی پرۆژە یاساکە دەخرێتە دەنگدانەوە.
ڤان بۆمن رایگەیاند: ''ئەو کارەساتە مرۆییەی لە حەلەب لەئارادایە، بەهیش شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نییە. باوەڕمان وایە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەچنە ژێر باری ئەو لێپرسراوێتییە گەورەیە''.
هێشتا روون نییە کە ئەو پرۆژەیە یاسایەی نیوزلەندا پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی کردووە، دەخرێتە دەنگدانەوە یان نا.