Dildar Baykan Atalay
17 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن - AA
گەردەلوولی بەفر کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا و ناوچەکانی دەورووبەریدا و ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێران لەسەر رێگاکان پەکیان کەوتووە.
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچەکە کە لە کاتەکانی نیوەڕۆوە دەستی پێ کردووە لەگەڵ هەڵکردنی گەردەلوول، ژمارەیەکی زۆر لە رێگا سەرەکییەکان بەڕووی هاتوچۆدا داخراون و ژمارەیەک لە شۆفێران لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە و نەیان توانیوە دەرچن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یەکەی گواستنەوەی ویلایەتی ڤێرجیناوە بڵاوکراوەتەوە، داوا لە شۆفێران کراوە رێگای ژمارە ٨١ی نێوان ویلایەتەکان بەکارنەهێنن لەبەر رووداوی هاتوچۆ.
لە ویلایەتی ماریلاند و واشنتۆن دی سی داوا لە شۆفێران کراوە ئەگەر کارێکی ناچاری نەبێت دەرنەچنە دەرەوە.
هەروەها لە بەری خۆرهەڵاتی ئەمریکا، نزیکەی ٢٨٠ هەزار کەس بەهۆی گەردەلوولی بەفرەوە بێ کارەبا ماونەتەوە.