سياسەت, جيهان

ناتۆ بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان بە ''زوو'' دەزانێت

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ: ''رەنگە جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێکی زۆر گەورەی لێبکەوێتەوە''.

Ömer Tuğrul Çam  | 17.11.2020 - نوێکردنەوە : 17.11.2020
ناتۆ بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان بە ''زوو'' دەزانێت

Brussels

بڕۆکسل - AA

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ کەمکردنەوە ژمارەی سەربازانی لە ئەفغانستان رایگەیاند ''رەنگە جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێکی زۆر گەورەی لێبکەوێتەوە''.

یانس ستولتنبێرگ لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە بابەتەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەمریکادا لە دیداری نزیکدایە لەبارەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە ئەفغانستان و گوتی:

''ئێستا رووبەڕووی بڕیارێکی سەخت بووینەتەوە. نزیکەی ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستانین و هیچ کام لە ئەندامانی ناتۆ ناخوازن زیاد لە پێویست بمێننەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا رەنگە جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێکی گەورەی هەبێت. ئەفغانستان هەڵگری ئەو مەترسییەیە کە جارێکی دیکە تیرۆریستانی نێودەوڵەتی پیلانی هێرشکردنی بۆ دابنێن و ببێتە پلاتفۆڕمێک بۆ رێکخستنی هێرشەکان. رەنگە داعش کە لە سووریا و عێراق شکستیهێناوە دووبارە دەوڵەتە تیرۆریستییەکەی لە ئەفغانستان دروست بکاتەوە''.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە هەژموونی ناتۆ لەم وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتیی ئەفغانستاندا و رایگەیاند ''لەئێستادا لە ئەفغانستاندا کەمتر لە ١٢ هەزار سەربازی ناتۆ هەیە. زیاد لە نیوەی ئەوانە سەربازیی ئەمریکی نین. ئەگەر سەربازانی ئەمریکا بکشێنەوە ئەوا ناتۆ بەردەوام دەبێت لە مەشق، راوێژ و هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان''.

فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان و عێراق گەیشتووەتە پنتاگۆن و پلان لەو بارەیەوە دانراوە.

فەرمانەکە ئەوەیە کە دەبێت تا ١٥ی کانوونی دووەم، سەربازانی ئەمریکا لەو دوو وڵاتەدا بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ کەمبکرێنەوە و بکشێنرێنەوە.

ئەمریکا لە ئەفغانستان چوار هەزار و ٥٠٠ هەیە و لە عێراق-یش سێ هەزار سەربازی جێگیرکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın