Heman Hussein Yaseen
14 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2024
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ھێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم".
ھەروەھا مەسرور بارزانی بڵاویشیکردووەتەوە: "ھاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە و ھاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین" .
ئەمە لە کاتێکدایە لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ھەڵبژاردنی دەکرد، تەقەی لێکرا و گوللەیەک بەر گوێی ڕاستی کەوت و بە سووکی بریندار بوو.