مێركڵ: "چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌كه‌وێت"
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌كه‌وێت".
Quds
قودس – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌كه‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی میركڵ له میانی سه‌ردانی ماڵئاواییدا بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ئیسرائیل، نافتالی بێننێت كۆبووه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی كابینه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل‌دا كرد.
دواتر مێركڵ و بێننێت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی کە ده‌یانه‌وێت په‌یامێكی راشكاو بۆ ئێران ره‌وانه بكه‌ن كه راستەخۆ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان گوتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌كه‌وێت".
ئه‌نگێلا مێركڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆیه تا یارمه‌تیده‌ر بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆسه‌ر مێزی دانوستان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن