Serdar Bıtmez
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
دۆحە - AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی رایگەیاند، دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لە کە دۆحە پایتەختی وڵاتەکەی بەڕێودەچێت، دەرفەتێکی مێژوویی گرنگە.
تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە تویتەر نووسیوویەتی: "بەخێرهاتنی هەموو شاندەکانی بەشداربوو لە دانوستانەکانی ئاشتی دەکەین لە قەتەر، هیوادارین برایانی ئەفغانیمان سەرکەوتووبن لە هەوڵەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە دوای چەندین دەیە لە ناکۆکی".
میری قەتەر راشیگەیاندووە "ئەم گفتوگۆیە دەرفەتێکی مێژوویی گرنگە کە گەلی ئەفغانی لە چاوەڕوانی بەدیهێنانی ئاواتەکانیاندان لە یەکێتی نیشتمانیی و پەرەپێدان و گەشەسەندن".
ئەمڕۆ یەکشەممە، میری قەتەر، لە دوو دیداری جیادا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی تاڵیبان، مەلا عەبدولغەنی برادەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتمانی لە ئەفغانستان، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا کۆبووەوە.
رۆژی شەممە، یەکەمین دانوستانی ئاشتی راستەوخۆ لەنێوان حکوومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی پێکرد.