جيهان

مۆسکۆ: ''فڕۆکەیەکی چاودێری بەریتانی کایەی ئاسمانیی رووسیای بەزاند''

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی چاودێری بەریتانی لە جۆر"RC-135"ی کایەی ئاسمانیی رووسیای بەزاندووە.

Dmitri Chirciu  | 16.08.2022 - نوێکردنەوە : 16.08.2022
مۆسکۆ: ''فڕۆکەیەکی چاودێری بەریتانی کایەی ئاسمانیی رووسیای بەزاند''

Moskova

مۆسکۆ - AA

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی چاودێری بەریتانی لە جۆر"RC-135"ی کایەی ئاسمانیی رووسیای بەزاندووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەر دەریای بارنتز سیستمی بەرگریی رووسیا ئامانجێکی دیاریی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوای دەستنیشانکردنی ئامانجەکە فڕۆکەی جەنگی "Mig-31BM"ی رووسی رەوانەی ناوچەکە کراوە و هاتووە ''دەرکەوت کە ئامانجەکە فڕۆکەی چاودێری و جەنگی 'RC-135'ی هێزی ئاسمانی بەریتانیایە. ئەو فڕۆکەیە سنووری دەوڵەتی فیدراڵی رووسیای لە ناوچەی سڤیاتۆی نۆس بورن بەزاندووە''.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە فڕۆکە بەریتانیەکە ناچار کراوە لە کایەی ئاسمانیی رووسیا دەربچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın