جيهان

مووسڵ.. ئەو دەریاوانانەی تورکیا رەوانەی کردوون کاری گەڕان و رزگارکردنیان ئەنجامدا

- تیمی رزگارکردنی ژێرئاوی لە وەقفی یارمەتی مرۆیی IHHی تورکیا، بەشدارن لە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییانی کارەساتی نوقمبوونی بەلەمەکەی مووسڵ کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

Rewa Mahmood Hasan  | 26.03.2019 - نوێکردنەوە : 27.03.2019
مووسڵ.. ئەو دەریاوانانەی تورکیا رەوانەی کردوون کاری گەڕان و رزگارکردنیان ئەنجامدا

Istanbul

ئیستانبوڵ-AA

تیمی رزگارکردنی ژێرئاوی لە وەقفی یارمەتی مرۆیی IHHی تورکیا، بەشدارن لە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییانی کارەساتی نوقمبوونی بەلەمەکەی مووسڵ کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

لە راگەیەندراوێکدا IHH ئاماژە بەوە دەکات کە تیمی رزگارکردنی ژێرئاوی وەقفی IHH لەسەر بانگهێشتێک گەیشتوونەتە مووسڵ. تیمەکە کە لە شارەکانی ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و ئانتالیاوە بەڕێککەوتبوون لە رێگەی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتنە شاری مووسڵ و لەئیستادا بەشدارن لە پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەو تەرمانەی کە تا ئیستا نەدۆزراونەتەوە.

بەرپرسی رزگارکردنی ژێرئاویی IHH، عەلی ئویگور ئاماژە بەوە دەکات کە بەهەماهەنگی بەرپرسانی ناوچەکە کار دەکەن.

عەلی ئویگور رایگەیاند کە لە کاتێکدا تیمەکان چوونەتە ژێر ئاوی رووباڕەکەوە توانای بینینیان نەبووە و گوتی:

"بەداخەوە لەژێر ئاوەکە مەودای بینین نییە. تەوژمی ئاوەکە زۆرە و لەژێرەوە ئاسن و شووشە و تەنەکە و ماددەی مەترسیدار هەیە. ئەمەش کاری تیمەکان ئاستەم دەکات. بەرپرسانی دەوڵەت هەموو یارمەتییەکمان دەخەنە بەردەست. سەرلەئێوارە جارێکی تر کۆبوونەوەیەک دەکەین. لێر پێویستیمان بەهەموو تیمێک هەیە. هیوادارین کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامی کارەکانمان بەدەستبهێنین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın