Sinan Doğan
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
بۆگۆتا – AA
مه‌كسیك رایگه‌یاند ١٢٤ رۆژنامه‌وانی قبوڵ كردووه كه هاووڵاتیی ئه‌فغانستانن و له‌و وڵاته‌وه گوازراونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی مه‌كسیك، ماركۆلا ئهبرارد و شاندی یاوه‌ری له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌كسیكۆ پێشوازی كرد له‌و رۆژنامهوانانهی كه له ئه‌فغانستان بۆ میدیاكان له‌سه‌روویانه‌وه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كاریان ده‌كرد.
ئهبرارد له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه به‌ده‌م داواكاری مرۆیی بۆ مافی په‌نابه‌رییه‌وه بێت و نووسیوویه‌تی: "ژیانی ته‌واوی مرۆڤه‌كان گرنگه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گروپه‌ی ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته مه‌كسیك نوێنه‌رایه‌تی زۆر به‌های گرنگ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیدار به ئازادی رۆژنامه‌وانی و مافی گه‌یاندنی زانیاری".
مه‌كسیك میوانداری رۆژنامه‌وانه ئه‌فغانستانییه‌كان به خانه‌واده‌كانیانه‌وه ده‌كات.