Muhammet Nazım Taşcı
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
ئیسلام ئاباد-AA
مانگی سووری توركی به هاوكاریی ده‌زگای بهیتوسهلام ره‌فا، پێنج بارهه‌ڵگر خۆراكی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كرد به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر لێقه‌وماوان له وڵاته‌كه‌دا.
سه‌رۆكی نێرده‌ی مانگی سووری توركی له پاكستان، ئیبراهیم كارلۆس كامیلۆ، له لێدوانێكدا په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد به هاوكاریی ده‌زگای بهیتوسهلام ره‌فا و هاریكاریی مانگی سووری پاكستانی و ئه‌فغانی، ١٤٢ تۆن خۆراكیان بۆ ئه‌فغانستان ناردووه.
ئیبراهیم كارلۆس كامیلۆ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و پێنج بارهه‌ڵگره له ده‌روازه‌ی سنووریی تورخام-ه‌وه چوونه‌ته نێو ئهفغانستنهوه و هاوكارییه‌كان له كابوڵ، دایكوندی، لاهمان و نورستان دابه‌ش ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد چاوه‌ڕوانن زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س له هاوكارییه‌كان سوودمه‌ند بن.
مانگی سووری توركی له دووی تشرینی یه‌كه‌میشدا ٣٣ تۆن خۆراكی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كردبوو.