Utku Şimşek,Yılmaz Öztürk
06 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2025
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ھەفتەی ڕابردوودا، ٢٦ تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق و سووریا چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە میانی ھەفتەی ڕابردوودا لە باکووری عێراق و سووریا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئەنجامدراون، ٢٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون.

گوتیشی: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەچالاکی خراون، گەیشتووەتە ٤٧٨".
ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزەکانی سوپای تورکیا لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری وڵات و ناوچەکە، پێداگیرانە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکانی تیرۆر.