Beraa Göktürk
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2023
ئیندۆنێزیا – AA
لە گوندێکی ویلایەتی جاوە ناوەڕاستی ئیندۆنێزیا، گۆڕە رەنگاوڕەنگەکان بەھۆی دیمەنە جوانەکانیانەوە، بووەنەتە جێگای سەرنج.
دانیشتوانی گوندی باکۆنگان لە ناوچەی کلاتن سەربە ویلایەتی جاوە ناوەڕاستی ئیندۆنێزیا، ساڵانە بە بەردەوامی گۆڕەکان لە گۆڕستانی "گێدونگ ساسۆنۆ پالیرمان" رەنگ دەکەن.
دانیشتوانی گوندەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانج لەم کارەیان، رەواندنەوەی "کەشی ترسناکە"، ھەروەھا پاراستنی سیمای پاک و خاوێنی گۆڕستانەکەیە.