Awad Rjoob
03 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2024
ڕامەڵڵا ــ AA
سوپای ئیسرائیل ھەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەنجامدەری ھێرشەکەی شاری خەلیل باشووری کەناری ڕۆژئاوا کە بەھۆیەوە سێ ئەفسەری پۆلیسی ئیسرائیل کوژران.
دوێنێ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل کوژرانی کەسێکی فەڵەستینیی بە ناوی موھەنەد مەحمود عسود لە ماڵێکدا لە شاری خەلیل ڕاگەیاندبوو.
ھاوکات پۆلیسی ئیسرائیل ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە موھەنەد مەحمود عسود ئەنجامدەری ئەو ھێرشەبوو کە دوێنێ کرایە سەر ھێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل لە نزیک دەروازەی ترقومیە ڕۆژئاوای خەلیل.
ھەروەھا پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سێ ئەفسەری پۆلیسی ئیسرائیل کوژراون.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موھەنەد مەحمود عسود لە شارۆچکەی ئیزنا ڕۆژئاوای خەلیل.
بەگوتەی شایەتحاڵەکان، ھێزەکانی داگیرکار، ماڵی موھەنەد مەحمود عسود و ژمارەیەک ماڵی کەسوکارەکەی لە شارۆچکەکە گەمارۆداون، پێدەچێت ئامانج لە گەمارۆدانەکەیش، ڕووخاندنی ماڵەکان بێت.